AP ١٤٠٥ گەڵاڕێزان ١٦ ١١:٣٨

نیگەرانی مامۆستا قادری لە گەڕانەوەی دوو ئیدارەیی بۆ هەرێمی کوردستان

نیگەرانی مامۆستا قادری لە گەڕانەوەی دوو ئیدارەیی بۆ هەرێمی کوردستان

پێش نوێژی هەینی پاوە نیگەرانی خۆی لە گەڕانەوەی ناکۆکییەکان لە هەرێمی کوردستان دەربڕی.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مامۆستا قادر قادری نیگەرانیی خۆی لە گەڕانەوەی ناکۆکی سیاسی و ئیداریی لە هەرێمی کوردستان دەربڕی و ئاماژەی بە پێشهاتەکانی ئەم دواییەی هەرێمی کوردستان و ئەگەری سەرهەڵدانی دوو ئیداریی جیاواز لە هەولێر و سلێمانی کرد.
مامۆستا مەلا قادری لە وتاری نوێژی هەینیدا لە پاوە، بە ئاماژەدان بە ئەنجامی هەڵبژاردنی نێوان خولیی ئەمریکا و شکستی کۆمارییەکان و دۆناڵد ترامپ، ڕایگەیاند: سوپاسی خودا دەکەین کە لەم ماوەیەدا شکستە سەربازی و سیاسییەکانی ترامپ و کۆماریکانمان بینیوە و ئەم پێشهاتانەش بە نیشانەی جێبەجێکردنی بەڵێنی ئیلاهی بۆ تۆڵەی؟خوێنی ستەملێکراوان دەزانین لە غەززە و لوبنان و شەهیدە ئازیزەکانی ئێران و بەتایبەتی ڕێبەری شەهیدی شۆڕشی ئیسلامی.

ناوبراو بە ئاماژەدان بە مێژووی کۆمارییەکانی ئەمریکا وتی: ئەم پارتە مێژوویەکی نزیکەی ١٢٧ ساڵەی هەیە، بەڵام لەم ماوەیەدا بە دەگمەن شاهیدی شکستی وا بووین بۆی لە هەڵبژاردنەکانی کۆنگرێس و ئەنجومەنی پیران.

مامۆستا قادری هەروەها هەڵبژاردنی هەشت کاندیدی موسڵمانی له هەڵبژاردنه کانی ئەم دواییەی ئه مریکا به مایەی دڵخۆشی بۆ موسڵمانان زانی و زیادی کرد: ئەگەرچی دیموکرات و کۆمارییه کان جیاوازییان له سیمبول و دروشم و میتۆدی سیاسیدا هەیه بەڵام له مەسەلەی ڕووبه ڕووبوونه وه لەگەڵ ئێران و ئیسلام هیچ جیاوازییەکی بنەڕەی له نێوانیاندا نییه .

جەختیشی لەوە کردەوە: هەردوو لایەن لە قۆناغە جیاوازەکاندا هەڵوێستی دوژمنکارانەیان بەرامبەر ئێران و ئیسلام هەبووە و تەنیا شێواز و میتۆدەکانیان جیاواز بووە.

مامۆستا قادری بە ئاماژەدان بە پێشهاتە سیاسییەکانی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی، ئەم ڕووداوانەی بە مایەی دڵخۆشی بۆ نەتەوەی ئێران زانی و وتی: پێویستە سوپاسگوزاری فەزڵی خودا بین، بەڵام لەوەش گرنگترە کە خۆمان بە خۆبەزلزان نەبین و بەرپرسیارێتی خۆمان لەبیر نەکەین.

News ID 60759

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha